ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/1/13 له به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیى عێراق، کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگيی ڕۆڵی دادگای فیدراڵی لە چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا، هەروەها جه‌خت له پابه‌ندبوون به دەستووری عێراقه‌وه كرايه‌وه، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵى گرنگى دادگاى باڵاى فيدراڵى له ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هاوكارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تايبه‌تيش له پرسى مووچه و شايسته داراييه‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵى دادگاى له پاراستنى پرۆسه‌ى ديموكراسى له وڵات، به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستيی هاوکاريی نێوان دەسەڵاتە دادوەرییەکان و دامەزراوە فیدراڵی و هەرێمییەکاندا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایی و دەستووری بە جۆرێك کە بەهێزکردنی سەقامگیريی نیشتمانی و پاراستنی سەروەريی یاسا، دەستەبەر بکات.
کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچه‌كه و گرنگيی بەدوورگرتنی عێراق لە ئاڵۆزييه‌كان و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیريی وڵات، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.