نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی عێراق و پارت و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقی کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی 1ی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی كوردستان ، له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بریاره پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و دواتریش لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دواتریش لەگەڵ عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کۆ دەبێتەوە.
ئێوارەی رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی1ی2025، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێجیرڤان بارزانی گه‌یشته به‌غدا و دواتر به‌شداری لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی كرد، بریاره ئه‌مرۆش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق گفتوگۆ له باره‌ی شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم، دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، بابەتی دەروازە سنوورییەکان و کێشەی ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.