بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای گشتیی کاروباری مین: پار 315 هەزار و 224 مەتر دووجا زەوی لە سنووری هەولێر لە مین پاککراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئامارەکانی چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی دەزگاکەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند؛ هەزار و 519 مینی دژە کەسی و هەشت مینی دژە تانک، دوو بۆمبی چێنراوە هەڵوشێنراوەتەوە.

عەلی عەبدلڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای گشتیی کاروباری مین، گوتی: “لە سنووری پارێزگای هەولێر، تیمەکانی مینهەڵگرەوە لە ساڵی 2024دا، ڕووبەری 315 هەزار و 224 مەتر دووجا زەوییان لە مین پاک کردووەتەوە، هەروەها 24 هەزار و 745 مەتر دووجای دیکە بۆ دیاری کردنی شوێنی مینەکان پشکنراوە.”
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی مینەکان، عەلی عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند “هەزار و 519 مینی دژە کەسی و هەشت مینی دژە تانک، دوو بۆمبی چێنراوە هەڵوشێنراوەتەوە.”
هەروەها گوتیشی: “12 هەزار و 927 پاشماوەی تەقەمەنی هەڵگیراونەتەوە، 8 کێڵگەش بە ڕووبەری 650 هەزار و 670 مەتر دووجا دوای پاککردنەوە دراونەتەوە خاوەنەکانیان.”