بەرگریی شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە: كاتژمێر 6ی ئەمشەو ئاگادارکراینەوە بەبوونی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە مالێکدا لە گەرەکی نەورۆز لە قەزای ناوەندیی سۆران، دەستبەجێ شەش لە تیمەكانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
بڵاوەیشی كردەوە: لە ماوەیەكی كەمدا بە هاوکاری دراوسێکانی ماڵەکە، توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت. هەروەها بڵاوی كردەوە: بەهۆی ئاگرەكە زیانێكی زۆری ماددی بەر ماڵەکە کەوت و دوو لە ئەندامانی خێزانەكەش تووشی حاڵەتی بوورانەوە و لە هۆشچوون بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
بەرگریی شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەش دا كە لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت رووداوەکە بە دەستی ئەنقەست لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی خودی ئەم خێزانەوە بەهۆی بوونی کێشەیەکەوە دروستکراوە.