هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت “ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە کاریگەری ئەو شەپۆڵە بەفر و بارانەی لەدوێنێوە ڕووی کردۆته هەرێمی کوردستان، بەرەو لاوازبوون دەچێت و بارانبارین کۆتایی دێت”.
هەروەها دەڵێت “سبەی دووشەممە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوری سپی دەبێت”.
دەشڵێت “ئەمشەو یەکشەممە لەسەر دووشەممه بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شێی ڕێژەیی و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی دیاردەی تەمومژی چڕهەیە”.
كەشناسەكە داواشی لە شۆفێران كرد لە هێڵەکانی دەرەوە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن .