سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، کە بە شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەکات و دیداری لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق دەبێت. ئەم سەردانە لە کاتێکدا دێت کە هەولێر و بەغدا لەم ساڵەدا هەوڵی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشەی درێژخایەن دەدەن. “ئەم سەردانە دەرفەتێکی گرنگە بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت لە سایەی گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکەدا.
چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکان تیشک بخەنە سەر:
– دۆخی بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان
– هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی – پرسی وزە و نەوت
– پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
شارەزایان پێیان وایە ئەم سەردانە دەتوانێت وەرچەرخانێکی گرنگ بێت لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەتایبەت لەم قۆناغەی ئێستا دا.