ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 12.1.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له شاندێكی شاره‌وانى رووباروك-ده‌ره‌جيك، به‌سه‌رۆكایه‌تی شيمال محه‌مه‌د سعيد گه ردى سه‌رۆكی شاره‌وانى رووباروك كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا شانده‌كه خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ربری و سڵاوی تایبه‌تی پارێزگاری ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان به پارێزگاری هه‌ولێر گه‌یاند، هیوایان خواست په‌یوه‌ندیان له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌رده‌وامی هه‌بێت و خۆشه‌ویستیان بۆ شاری هه‌ولێر ده‌ربری كه پێشكه‌وتنی فروانی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای گەیاندنی سڵاوی خۆی بۆ پارێزگار، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره مێژوویه‌كی پرشنگداریان له وانه‌ی نیشتیمان په‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆیان تۆمار كردووه‌و خودان مۆركێكی ڕه‌سه‌نی كوردایه‌تین و له‌شۆرشه‌كاندا خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره نمونه‌یه‌كی به‌رزی هه‌ڵوێست و مۆڕالیان نواندووه.