سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی1ی2025،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌ گۆوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیش دەکات، كه‌ بریاره‌ ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە به‌ بەشداری هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەت كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رێوه‌بچێت.

بە گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ بەدەست سەرچاوەیەک كه‌وتووه‌، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار، مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمان، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگای فیدراڵیی و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ سه‌رۆك و پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراقی کۆدەبێتەوە.
هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق  له‌ باره‌ی  شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچە و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، هەمواری یاسای بودجە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هه‌رێمی کوردستان، کێشەی دەروازە سنوورییەکان و بازرگانی، کێشەی ماددەی 140 و ناوچەکان و دۆخی گشتی عێراق و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆده‌كات.