ئەمڕۆ شەممە 2025.1.11، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەبەشداری ژمارەیەکی دیکە لە کەسایەتی ئەکادیمی، کۆمەڵایەتی، چالاکوان و ڕۆژنامەوانان، کۆنفرانسانێکی تایبەت بەپرسی بەدەستوور و گرنگی بوونی دەستوور بۆ هەرێمی کوردستان، لەلایەن ڕێکخراوی ڕەها بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، پارێزگاری هەولێر لە وتارێکدا، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخەر و سەرپەرشتیارانی کۆنفرانس، ئومێدی خواست لە هێنانەدی ئامانجی کۆنفرانس سەرکەوتووبن و هەڵسەنگاندن و ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی کۆنفرانسیش شوێن خۆیان بگرێت و ببێتە ئامرازێک بۆ خزمەتی زیاتر سەرجەم پێکهاتەکان و بونیاتنانی ئارامی و ئایندەیەکی باشتر بۆ کوردستانیان.