وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانیش گفتووگۆ لەبارەی پرسەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکرێت.
دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و مەبەست لە سەردانەکەش بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەبێت.
وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان دەشڵێ: لە چوارچێوەی سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان گفتووگۆ لەبارەی پرسەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکات.