دوو كرێكار لە كاتی پاككردنەوەی ئاوەڕۆیەك گیانیان لەدەست دا

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو كرێكار لە كاتی پاككردنەوەی ئاوەڕۆیەك لە یەكەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری كەركووك، گیانیان لەدەست دا.

دوو كرێكارەكە لە كاتی كاركردن و پاككردنەوەدا لەنێو ئاوەڕۆی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (برایەتی) لە شاری كەركووك گیانیان لەدەستداوە.

دوو كرێكارەكان ناویان فەهمی حەمە عەلی تەمەن 42 ساڵ و گەیلان یوونس تەمەن 32 بووە، هەردوو تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كەركووك كراون.