مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراوی لوبنان دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆكی هەڵبژێردراوی لوبنان كرد، هیواشی خواست بتوانێت وڵاتەكەی بەرەو سەقامگیری و پێشكەوتن ببات.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامە پیرۆزباییەكەی بە زمانی ئینگلیزی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاندووە “پیرۆزبایی لە جۆزێف عەون سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی لوبنان دەكەم”.

راشیگەیاندووە “هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم و هیوادارام لوبنان بەرەو سەقامگیری و پێشكەوتن ببات”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی لوبنان بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان، جۆزێف عەون سەرۆك ئەركانی سوپای لوبنانی وەك 14ـەمین سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی هەڵبژارد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بوو وڵاتەكە بێ سەرۆك بوو.

Screenshot