کاروان محەمەد – یاسین ئەحمەد
هاڵەی سەرچاوە یەکێکە لە گوندە ئاوەدان و دێرینەکانی قەزای بازیان لە پارێزگای سلێمانی، (10کم) له ناوه‌ندی قه‌زای بازیان و چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌ڕێگه‌ی بازیان– قه‌ره‌داغ دووره، له‌ڕووی جوگرافییه‌وه ده‌که‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی بازیان و له ده‌شتی بازیان هه‌ڵکه‌وتووه، سنووری له‌گه‌ڵ گونده‌کانی (مه‌حمودی، هاڵه‌ی مام قادر، زیه‌که، کانی شایه و قوشقایه)دا هه‌یه.
واتای ناوی هاڵە
چه‌ندین بۆچوون هه‌یه له‌سه‌ر واتای هاڵه، له کورده‌واریدا که‌سێك بورابێته‌وه یان جه‌ڵده لێی دابێت پێیان وتووه هاڵ لێی داوه، میوه‌یه‌ك که پێنه‌گه‌یشتبێت پێی ده‌ڵێن ئاڵه و ئه‌م وشه‌یه بووه به هاڵه، یان ده‌روێش که حاڵی لێدێت پێی ده‌ڵێن حاڵی لێهاتووه و به کوردی وتویانه هاڵی لێهاتووه، هه‌ندێك ده‌ڵێن هاڵه وشه‌یه‌کی تورکییه و به واتای شتی زه‌رد دێت و مه‌به‌ست لێی ئه‌و گژوگیایه‌یه که گوڵی زه‌رد ده‌رده‌کات یان زه‌رد ده‌بێت.
به‌هێزترین دوو بۆچوون له‌سه‌ر ناونانی ئه‌م ناوچه‌یه به هاڵه ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت هاڵه به شێوه‌زاری هه‌ورامی واتا (به‌رسیله)، وه‌ك خه‌ڵکی گونده‌که ده‌ڵێن: ده‌گێڕنه‌وه زۆر له کۆندا خه‌ڵکانێك لێره ژیاون که خه‌ڵکی لای هه‌ڵه‌بجه بوون و هه‌ندێك ده‌ڵێن خه‌ڵکی شیره‌مه‌ڕ یان خه‌ڵکی مه‌ریوان بوون، بۆیه پێده‌چێت ئه‌مانه هه‌ورامی بووبن و له کۆندا لێره ژیابن و له‌به‌رئه‌وه‌ی دارمێوی زۆری هه‌بووه پێی وتراوه هاڵه، یاخود ده‌ڵێن خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه ئاڵایه‌کیان هه‌ڵکردووه و به ئاڵاکان ناسراوه و به تێپه‌ڕبوونی کات ئاڵا بووه به هاڵه، مه‌به‌ست له (سه‌رچاوه)ش سه‌رچاوه‌ی ئاوێکه له‌م گونده که ئاوێکی زۆری هه‌یه و چه‌ندین گوند سوودی لێوه‌رده‌گرن بۆیه وتوویانه سه‌رچاوه‌ی هاڵه.
مێژووی ئاوەدانی
مێژووی ئاوه‌دانی له‌م سنووره زۆر کۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیکه‌ی (1000) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له کۆنه‌وه به‌م ناوچه‌یه وتراوه هاڵه و ئێستا لە سنووری قەزای بازیاندا سێ گوند هه‌یه به ناوی هاڵه، سه‌رده‌مانی پێشتر ته‌نها گوندێك هه‌بووه به ناوی هاڵه، پاش ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی دوو گوندی دیکه بۆ جیاکردنه‌وه‌یان له‌یه‌کتر به فه‌رمی ئه‌م گونده ناونرا به هاڵه‌ی سه‌رچاوه.
چه‌ندین به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر دێرینیی مێژووی ئاوه‌دانی له‌م گونده وه‌ك: بوونی گۆڕستانی گه‌وره که گۆڕی کۆنی تیادایه، دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خانووی کۆن له کاتی زه‌وی کێڵاندا، له گردێکی نزیك سه‌رچاوه‌ی ئاوی گونده‌که چه‌ندین پارچه گۆزه و شوشه و مورو خشڵ دۆزراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها مۆری کۆنی لێ دۆزراوه‌ته‌وه که نه‌زانراوه به چی زمانێك له‌سه‌ری نووسراوه، له کاتی زه‌وی کێڵاندا له نزیك گۆڕستانی کۆنی گونده‌که تیرێكی قه‌باره بچووكی ڕه‌نگ زه‌ردی مس دۆزراوه‌ته‌وه، پاشماوه‌ی ئاشی ئاو دۆزراوه‌ته‌وه که مێژووه‌که‌ی نازانرێت.
وه‌ك له نامه‌کانی (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی)ه‌وه ده‌رده‌که‌وێت (200) ساڵ پێش ئێستا واتا له سه‌ره‌تای ساڵانی (1800)دا له‌و سه‌رده‌مه‌دا که ته‌نها یه‌ك گوند هه‌بووه به ناوی هاڵه‌وه، مه‌حمود پاشای بابان بۆ پێویستی مزگه‌وتی خانه‌قای سلێمانی چه‌ند گوند و کارێز و جۆگه‌یه‌کی بۆ (وه‌قف) کردووه که یه‌کێکیان گوندی هاڵه بووه تا داهاته‌که‌ی بۆ ئه‌و مزگه‌وته بێت، له‌و سه‌رده‌مه‌دا له هاڵه گامێش به‌خێوکراوه و په‌موو به ڕێژه‌یه‌کی زۆر چێنراوه، به‌ڵام نازانرێت له‌و کاته‌دا گونده‌که له کوێ بووه، چونکه وه‌ك باسمانکرد له‌ئێستادا له‌و سنووره سێ گوند هه‌یه به‌ناوی هاڵه‌وه.
سه‌باره‌ت به مێژووی نوێی ئه‌م گونده وه‌ك چه‌ند که‌سێکی دانیشتووی گونده‌که ده‌ڵێن له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو (17– 18) ماڵی بنه‌ماڵه‌ی کوێخا محه‌مه‌د له تیره‌ی میکایڵی هۆزی جاف له گوندی سێده‌ری ناحیه‌ی بنگرده‌وه هاتوونه‌ته سنووری بازیان و شێخ له‌تیفی حه‌فید ئه‌م گونده‌ی بۆ ته‌رخانکردوون و ئه‌وانیش تیایدا نیشته‌جێبوون، کاتێك ئه‌مان هاتوون سێ ماڵی خه‌ڵکی گوندی به‌رزه‌ڕووی ناوچه‌ی شارباژێڕ له‌م گونده ژیاون که نازانرێت له‌که‌یه‌وه لێره نیشته‌جێبوون و دواتر ڕه‌ویان کردووه و ئه‌م گونده‌یان به‌جێهێشتووه.
ئاوەدانی و شۆڕش و کارەساتەکان
بژێوی دانیشتوانەکەی لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە، ئێستا بە شێوازی نوێش کشتوکاڵ دەکەن کە ناسراوە بە بەیتی پلاستیکی و نزیکەی (٢٠٠) بەیتیان هەیە.
سەرەتای ساڵانی حەفتای سەدەی ڕابردوو قوتابخانەی تێداکراوەتەوە، ساڵی (١٩٩٦) حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانەی تیادا کردەوە.
ئەم گوندە شوێنی پشودانی هێزەکانی پێشمەرگە بووە، خەڵکێکی تێکۆشەری هەبووە و بەشداری شۆڕشەکانی کوردیان کردووە و بەشێکیان بوونەتە پێشمەرگە و چەندین شەهید و قوربانیان هەیە لە سەرجەم شۆڕشەکاندا، هەربۆیە چەندینجار لەلایەن داگیرکەرانەوە هێرشی کراوەتەسەر، ساڵی (١٩٦٣) حەرەس قەومی سووتاندویەتی، لە بەهاری ساڵی (١٩٨٨) بۆ دواهەمین جار سوپای عێراق خاپوریکرد کە لەوکاتەدا (٢٠) خێزانی تێدا نیشتەجێبوو زیاتر لە (١٠٠) کەس دەبوون، ساڵی (١٩٩٥) ئاوەدانکرایەوە، ساڵی (٢٠٢٢) نۆزدە خێزانی لێ ژیاوە کە ژمارەیان (٩٥) کەس بووە.
پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی وەك: کارەبای نیشتمانی، ئاودێری، ڕێگەی قیر، قوتابخانە و مزگەوتی هەیە.