لەناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

  • شارەزایەکی کەشناسیی ڕایدەگەیەنێت پێشبینی دەکرێت لە ناوەراستی ئەوم مانگە شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
  1. محەممەد کەمال، شارەزای بواری کەشناسیی ڕاگەیاند، “پێشبینی دەکرێت لە 13ـی کانوونی دووەمی 2025، شەپۆلێکی بارانی لاواز بۆ مامناوەند ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لەچیاکانیش بەفر دەبارێت.”

ئەو شارەزایەی کەشناسیی ئاماژەی بەوەش کرد، “دوا بەدوای ئەو شەپۆلە بارانە، پێشبینی شەپۆلی دیکەی دڵخۆشکەر دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا.”

محەممەد کەمال گوتیشی “پلەکانی گەرما چوار پلە نزم دەبێتەوە و خێرایی باش لە کاتژمێرێکدا دەگاتە 16 کیلۆمەتر.”