ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 08-01-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت؛ کۆدەبێتەوە. 

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند “تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.”

هەورامانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەدا “بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان” تاوتوێ دەکرێت.