له ساڵی ٢٠٢٤دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی زیادتر له چوار سه‌د و دوو ملیار دیناری عێراقی له داهاتی ناوخۆ، دوو سه‌د و حه‌فتا پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ناو شاری دهۆك و ده‌وروبه‌ری جێبه‌جێكردووه و پێشكه‌شی هاووڵاتیانی كردووه.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی شاروانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی ٢٠٢٤ دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی چوار سه‌د و دوو ملیار و دوو سه‌د و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی، دوو سه‌د و حه‌فتا پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێویست له‌ناو شاری دهۆك و قه‌زا و ناحییه‌كانی سه‌ربه پارێزگای دهۆك جێبه‌جێی كردووه و خراوه‌ته خزمه‌ت دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠٢٤دا، به گوژمه‌ی زیادتر له سێ سه‌د و چل و هه‌شت ملیار دیناری عێراقی، سه‌د و سی و نۆ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی شاری دهۆك و به گوژمه‌ی زیادتر له په‌نجا و سێ ملیار دیناری عێراقی، سه‌د و سی و یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌وروبه‌ری شاری دهۆك جێبه‌جێ كراوه.
له ساڵی ٢٠٢٤دا و ته‌نیا له‌ناو شاری دهۆك، به گوژمه‌ی سه‌د و هه‌شتا و سێ ملیار و هه‌شت سه‌د و هه‌شتا و چوار ملیۆن دیناری عێراقی، شه‌ست و هه‌شت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌و شاره كردووه و به گوژمه‌ی سه‌د و شه‌ست و چوار ملیار و پێنج سه‌د و هه‌ژده ملیۆن دیناری عێراقی، ڕه‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر جێبجێكردنی حه‌فتا و یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه له‌ناو شاری دهۆك، كه ئێستا كار له ته‌واوكردنیان ده‌كرێت.
له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی ناو شاری دهۆك، بیست و شه‌ش پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای دهۆكه و حه‌فتاو چوار پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریش له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی دهۆكه، حه‌وت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریش له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره و بیست و هه‌شت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریش له‌سه‌ر پێشینه‌ی به‌رده‌وام جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جیا له‌و پڕۆژانه‌ی له‌ناو شاری دهۆك جێبه‌جێكراوه، هه‌ر له ساڵی ٢٠٢٤ دا، به گوژمه‌ی په‌نجا و سێ ملیار و هه‌شت سه‌د و سێ ملیۆن دیناری عێراقی، سه‌د و سی و یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌وروبه‌ری شاری دهۆك جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له ساڵی ٢٠٢٤دا، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك (ده‌وروبه‌ری دهۆك)، له ساڵی ٢٠٢٤دا، به گوژمه‌ی په‌نجا و سێ ملیار و هه‌شت سه‌د و سێ ملیۆن دیناری عێراقی، سه‌د و سی و یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له شاره‌وانییه‌كانی سێمێل و ئامێدی و شێخان و به‌رده‌ڕێش و ئاكرێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك جێبه‌جێكراوه
به‌پێی داتاكه‌ی وه‌زاره‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كه له ده‌وروبه‌ری شاری دهۆك له ساڵی ٢٠٢٤دا جێبه‌جێكراون، حه‌فتا و شه‌ش پڕۆژه‌یان له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌ت و سی پڕۆژه‌یان له‌سه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانی دهۆك جێبه‌جێكراون، هه‌ژده پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریش له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدان و هه‌شت پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریش له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێكراوه.
هه‌ر به‌پێی داتاكه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی جێبه‌جێكراون، نۆ پڕۆژه‌یان له قه‌زای دهۆك، چل و سێ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له قه‌زای سێمێل جێبه‌جێكراوه.
هاوكات له ساڵی ٢٠٢٤دا، بیست و شه‌ش پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له قه‌زای ئامێدی و سێزده پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریش له قه‌زای شێخان و بیست پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و بیست پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له قه‌زای ئاكرێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك جێبه‌جێكراوه.
سه‌رباری درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی و به‌ربینگ پێگرتنی حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به بیانوی جۆراوجۆری نادروست و نایاسایی، له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه به‌شه بوجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا به داهاتی ناوخۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی پارێزگای دهۆك كردووه.
76 شوێنی نوێی گەشتیاری کراوەتەوە
لەلایەکی دیکەوە، خەیری عەلی ئۆسۆ، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند؛ هاتنی گەشتیاران لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 کەمی کردووە، بەڵام چەندین پڕۆژەی نوێی گەشتیاری لە سنووری پارێزگاکە کراونەتەوە.
وتیشی؛ ڕێژەی کرێکارانی ناوخۆیی لە شوێنە گەشتیارییەکان بۆ %100 زیادی کردووە و بایەخێکی زیاتر بە زمانی دایک دراوە.
ڕاشیگەیاند؛ ئاسانکارییەکان و کەم کردنەوەی ڕسومات بەڕێژەی %20 هاندەرێکی باشبووە بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێش بردنی کەرتی گەشتوگوزار، ئەمەش وایکردووە تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا 76 شوێنی نوێی گەشتیاری لە پارێزگای دهۆک بکرێتەوە، کە 12 هۆتێل و مۆتێل کراوەتەوە، بەمەش ئێستا لە سەرتاسەری پارێزگاکە 900 شوێنی گەشتیاری هەیە.