ئەمشەو بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای دهۆك رووی دا

ئەمشەو سێشەممە بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای دهۆك رووی دا و بەشێك لە هاووڵاتییان ئەوانەی لە نزیك شوێنی روودانی بوومەلەرزەكە بوون، هەستیان پێی كردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 7:52ی ئەمشەو سێشەممە لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆك روویداوە.

هێزی بوومەلەرزەكە 2.8 پلە بووە بە ئامێری پێوانەیی رێختەر و لە قوڵایی 6 كیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە روویداوە.

بەشێك لە هاووڵاتییان ئەوانەی لە نزیك شوێنی روودانی بوومەلەزەكە بوون، هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.