وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماری پڕۆژەكانی ساڵی 2024ی لە دەورووبەری پارێزگای دهۆك خستە ڕوو، كە بە گوژمەی 53 ملیار دینار 131 پڕۆژە جێبەجێكراون.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماری پڕۆژەكانی ساڵی 2024ی لە دەورووبەری پارێزگای دهۆك خستە ڕوو، كە بە گوژمەی 53 ملیار دینار 131 پڕۆژە جێبەجێكراون.

ئەمڕۆ سیشەممە 7ی 1ی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك (دەورووبەری دهۆك) لە ساڵی ڕابردوودا 2024، بە گوژمەی 53 ملیار و803 ملیۆن دینار 131 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەوانییەكانی سێمێل و ئامێدی و شێخان و بەردەڕەش و ئاكرێ جێبەجێكراون.”

ڕاشیگەیاند: “لەو پرۆژانە، 76 پرۆژەیان لەسەر بودجەی تایبەت و هەروەها 30 پرۆژەیان لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك جێبەجێكراون. هاوكات 18 پرۆژەشیان لەسەر بودجەی پەرەپێدان و 8 پرۆژەش لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێكراون.”

ئاماژەی بەوەش دا، كە هەر “لەو پرۆژانە، 9 پرۆژەیان لە قەزای دهۆك، 43 پرۆژەیان لە قەزای سێمێڵ، 26 پرۆژەیان لە قەزای ئامێدی، 13 پرۆژەیان لە قەزای شێخان، 20 پرۆژەیان لە قەزای بەردەڕەش، 20 پرۆژەش لە قەزای ئاكرێ جێبەجێكراون.”