(هەژماری من): لە سەرتاسەری كوردستان زیاتر لە 1200 ئامێری ڕاكێشانی پارە جێگیر دەكرێت

بۆ بەرچاو ڕوونی و كارئاسانی زیاتری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، (هەژماری من) ڕایدەگەیەنێت، ئامێرەكانی راكێشانی پارە تەنیا لەسەنتەری شارەكان نین و لە قەزا و ناحیەكانیشدا بەردەستن، بۆ ئەو مەبەستەش لینكێكی بڵاو كردووەتەوە، كە نەخشەی تەواوی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە لە سەرانسەری كوردستان نیشان دەدات.

ئەمرۆ، (هەژماری من) ڕایگەیاند: “سوودمەندانی (هەژماری من) دەتوانن لە سەدان ئامێری ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەریی هەرێمی کوردستان مووچەکانیان ڕابکێشن.”

ئاماژەی بەوەش داوە، “وەك بەشێك لە پڕۆسەی پڕۆژەی (هەژماری من)، لەسەرتاسەریی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 1200 ئامێری ئەی تی ئێم جێگیر دەكرێت.”

روونیشی كردووەتەوە، كە “ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە تەنها لە سەنتەری شارەکان بەردەست نین، بەڵکوو لە چەندین شار و شارۆچکە و قەزا و ناحیەی دیکەش دانراون و تا بێت ژمارەشیان زیاد دەکرێت.”

ئەوەش بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران ڕوون دەكاتەوە، كە “مووچەكانیان خرایە سەر هەژمارە بانكییەكان، دەتوانن سەردانی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە یاخود لقی بانكەكانی خۆیان بكەن بۆ ڕاكێشانی مووچەكانیان.”

بۆ بینینی نەخشەی تەواوی ئامێرەکان لە سەرانسەری کوردستان، سەردانی ئەم لینكە بكەن..

هەژماری من | دۆزەرەوەی ATM