هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، ڕۆژی چوارشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت.

سێشەممە 7ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون، بۆ ئەم مەبەستە، ڕۆژی چوارشەممە ٨8ـی کانوونی دووەمی 2025، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 12ـی ساڵی 2024  دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، لەئێستادا37730 پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پرۆژەی هەژماری من هاوکاری ەاوپەیمانان وەردەگرن کە ئەمەش قۆناغێکی گرنگە وەزارەتی پێشمەرگە پێی گەیشتووە لە پرۆژەی هەژماری من، لە هەمانکاتدا بەشێکی دیکەی پێشمەرگە لەرێگای سیستەمی بانکیەوە هاوکاری وەردەگرن ولەکاتێکی نزیک لە وەزارەتی پێشمەرگە  بە سیستەم کردنی پرۆژەی هەژماری من کۆتایی دێت.