سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرە، لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

کاتژمێر 02:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 07-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.

پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە کۆبووەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 07-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.