سۆران… گەشتیارێک لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لە دەستدا

گەشتیارێکی شاری بەسرە، لە گەلی عەلی بەگ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی1ی2025، گەشتیارێکی عەرەب لەسەر شاخی کانیماران، لە گەلی عەلی بەگ هەڵدێرا و گیانی لەدەستداوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،  ئەو گەشتیارە عەرەبە ناوی محەمەد ئەسعەد، خەڵکی شاری بەسرەیە لە دایکبووی ساڵی 1991ـە. لەگەڵ دوو هاوڕێی بەیانیی ئەمڕۆ کە هێشتا خۆر دەرنەکەوتبوو و تاریک بوو، لەسەر ڕێگەی لاداوە و بەهۆیەوە هەڵدێراوە.