پار بە درێژایی ٢٣٧ کم شەقامی نوێ لە هەولێر دروستکرا

لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەکانی پارێزگای هەولێر و لەدرێژەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی بە سەرجەم شوێنە و ناوچە جیاجیاکان بە شیوەیەکی یەکسان و بەبێ جیاوازی لە ساڵی ڕابردوو لەسنووری پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژە و کاری خزمەتگوزاریی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان ئەنجامدراوە، کە تەنها لە سەنتەری شاری هەولێر بە گوژمەی 74 ملیار دینار 121 پڕۆژە ئەنجامدراوە ئەوانیش بریتی بوون لە:-

– دروستکردنی شەقامی نوێ بە درێژی (237)کم لەگەڵ زیاتر لە (4 ملیۆن) مەتر سێجا کاری بڕین و پڕکردنەوەی تێکەڵە ڕێژی.
– بەرهەمهێنانی (15 هەزار) تەن قیڕ لە کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە مەبەستی چاککردنەوەی زیاتر لە (92 هەزار)م2 لە چاڵ و شکستی شەقامەکان.
– چاندنی (92 هەزار) دار لەگەڵ (55 هەزار) گوڵ بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، کە لەئێستادا ڕێژەی سەوازیی لەسەنتەری شاری هەولێر گەیشتۆتە 20.15٪.
– چارەسەر کردن و کۆکردنەوەی ( 720 هەزار ) تەن خۆڵ و خاشاک بە گوژمەی 18 ملیار و 500 ملیۆن دینار.
– کۆکردنەوەی (9،295) سەگی بێلانە و ڕەوانەکردنیان بۆ شلتەری سەگی بێلانە و چارەسەرکردنیان.
– هەزار و 682 گرێبەستی بەکرێدانی دوکان، گەراج، مارکێت
3 هەزار و 500 کارتی زەوی گۆڕدراوە بۆ سەنەد.
– 515 ڕێگە پێدانی دروستکردنی باڵەخانە.
4 هەزار و 574 ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو .