96ساڵ پێش ئێستا لە هەولێر پەڕوای حکوومی بە زمانی کوردی بووە

پەڕاوێکی فەرمی کارگێڕی لە شاری هەولێر، دەری دەخات کە ٩٦ ساڵ بەر لەمڕۆ نووسراوی فەرمی حکوومی بە زمانی کوردی بووە.

عەبدلرەحمان فەرهادی، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر، ئەرشیفێکی لە واڵەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، فەرمانێکی کارگێڕیی ٩٦ ساڵ لەوەبەری متەسەڕیفی ئەوکاتەی لیوای هەولێر عەبدولمەجید یەعقووبی یە. کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ١٩٢٩/٨/١٥.
دەڵێت؛ ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ٩٦ ساڵ لەوەبەر نووسراوی ڕەسمیی فەرمانگەکان لە شاری هەولێر بە زمانی کوردی بووە.
لەو پەڕاوە کارگێڕییە فەرمییەدا ئاماژە بەوە کراوە پێویستە بە بۆنەی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە لە سەرجەم فەرمانگە حکوومیەکان بکرێتە پشوو.