بۆ بەرچاو ڕوونی و كارئاسانی زیاتری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كوردستان، (هەژماری من) رایدەگەیەنێت، ئیستا زیاد لە 500 ئامێری راكێشانی پارە بەردەستە و فەرمانبەران و مووچەخۆران دەتوانن لە هەر ئامێرێكی راكێشانی پارە بیانەوی مووچەیان رابكێشن.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی 1ی 2025، (هەژماری من) لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ئاگادار كردەوە و ڕایگەیاند: “لە هەر ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە بتەوێت دەتوانیت مووچەکەت ڕابکێشیت.”
ڕاشیگەیاند: “زیاد لە 500 ئامێری ڕاکێشانی پارە تاوەکوو ئێستا بەردەستن بۆ تۆ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.”
وەك بەرچاو ڕوونییەك بۆ موچەخۆران، (هەژماری من) ئاماژەی بەوەش دا، كە “دەکرێت ئامێری بانکەکەی خۆت بەکاربهێنیت یاخود ئامێری پارە ڕاکێشانی هەر بانکێکی دیکە، هەروەها دەکرێت ئامێرەکانی نێو مۆڵەکان و لقی بانکەکان بەکاربهێنیت.”
جێی باسە، بۆ مووچەی مانگی 11ی 2024، زیاتر لە 220 هەزار مووچەخۆر لەڕێی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە مووچەكانیان وەردەگرن.