لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەست دا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای مەخموور – هەولێر،كەسێك گیانی لەدەست دا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

رووداوەكە لەنێوان بارهەڵگرێكی سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە نزیك گوندی قۆریتان روویداوە.

لە ئەنجامی رووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستداوە كە شوفێری بارهەڵگرەكەیە، هەروەها دوو كەسی دیكەش لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بریندار بوون