ئەمڕۆ دووشەممە 2025.1.6، لە ژێرچاودێرى د. پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى، لەهۆڵى گەلەرى میدیاى شارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى لە ژێرناونیشانى ( پێکەوە ژیان، هەوێنى تەباییە ) کرایەوە.
دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بە سەرکردنەوەى تابلۆکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە هونەرمەندان کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.