سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسو کاری مامۆستا فارس قادر کرد.
دووشەممە، 6ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەکەیدا ڕایگەیاندووە “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر، مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدوڵلا دەکەم و هاوخەمیانم. خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.”