پار لە ئیدارەی سۆران ٦٥٠ ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

 

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ساڵی ڕابردوو ٦٥٠ ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون، لەگەڵ ١٨ حاڵەتی مردن، زۆرترین ڕووداویش سووتانی پووش و پاوان بووە.

ڕائید ڕەوەند ھاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نزیکەس ٦٥٠ ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمارکراون، لەوانە زۆرترین حاڵەت ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بووە لە پووش و پاوان.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، گوتیشی: لەو ڕووداوانەی تۆمارکراون، ١٨ حاڵەتی مردن ھەبووە، کە زۆربەیان حاڵەتی خنکان بووە، ھەروەھا دەیان ڕووداوی سووتانی ئۆتۆمبێل تۆمار کراون، زۆربەی ڕووداوەکانیش بەھۆی شۆرتی کارەبا بووە.