لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا سێ هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی تر برینداربوون …

لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا سێ هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و دوو کەسی تر برینداربوون …

لەسەر ڕێگای سەرەکی هەڵەبجە – سیروان نزیک بازگەی زەمەقی بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس گیانیان لە دەستداو دوو کەسی تر برینداربوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە ،

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕویدا لە نێوان ( نیسان ئاڵتیما کرێ و تراکتۆرێك ) لە نزیك ( بازگەی زەمەقی ) بەوهۆیەوە سێ کەس گیانیان لە دەستدا کە سەرنشینی تەکسیەکە بوون .
هەردوو شۆفێرەکە یش بەسەختی برینداربوو گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە ،،

لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە …
.
.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە