لە ساڵی 2024دا 139 پرۆژە لە شاری دهۆك جێبەجێ كراون

لە ساڵی ٢٠٢٤دا، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک، تەنیا لەنێو سەنتەری ئه‌و شاره‌، ١٣٩ پرۆژە جێبەجێ کراون و ڕەزامەندیيان بۆ وەرگیراوە.

ئەو پرۆژانەی ڕەزامەندیيان لەسەر دراوە، ٧١ پرۆژەن بە گوژمەی ١٦٤ مليار و ٥١٨ مليۆن دينار. ئەو پرۆژانەی کە جێبەجێ کراون یان ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندان، ٦٨ پرۆژەن، بە گوژمەی ١٨٣ مليار و ٨٨٤ مليۆن دينار.

ئەو پرۆژانەيشی كه‌ ڕەزامەندیيان هەیە، ١٤ پرۆژەیان لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک، هەروەها ٢٧ پرۆژەیان لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆک و ٢٧ پرۆژەش لەسەر پێشینەی بەردەوامن.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو پرۆژانەی جێبەجێ کراون یان لە قۆناغی جێبەجێکردندان، ٧ پرۆژەیان لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن، ١٢ پرۆژەیان لەسەر بودجەی پارێزگه‌ی دهۆک و ٤٧ پرۆژەش لەسەر داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دهۆکن.