نمه‌ باران و به‌فر ده‌بارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یه‌ندرا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ی1ی2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران  لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی و کەمێک بەفریش دەبارێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 6ی1ی2025،  ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان لەگەڵ بارینى نمە بارانى پچر پچر لە سەر هەندێ ناوچەى شاخاویی و لووتکەى شاخە بەرزەکان،  لە  ناوچە سنوورییەکانیش بەفر بارین دەبێت، لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت  .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:14  پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:1 پلەى سیلیزى
سۆران:7 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى