لە پارێزگای هەڵەبجە كەسوكاری شەهیدان ئاگادار دەكرێنەوە كە بە سێ رۆژ مووچەیان دەدرێت، لە چەمچەماڵیش مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەپێی پیتی ناوەكان بە پێنج رۆژ دابەش دەكرێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدانی ھەڵەبجە، بڵاوی كردەوە: “بهپێی ئهو خشتهیهی كه لە وهزارهتی داراییهوه بۆ گهنجینه نێردراوه، سبەی یەکشەممە 5ی1ی2025 مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دابەش دەکرێت.”
بەرێوەبەرایەتیەكە روونی كردووەتەوە: “داوا لە کەسوکاری شەهیدان، شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی هاووڵاتی دەکەین كە سبەی سەردانی بانكی هەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.”
هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو: “شەھیدانی جینۆساید و بەرکەوتووانی کیمیاباران دەبێت ڕۆژانی 6 و 7ی1ی2025، سەردانی بانك بکەن.”