پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی1ی2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه بە(1- 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 5ی1ی2025،ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران بە تایبەتی لە ناوچەشاخاویەکان، هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران :12 پلەى سیلیزى
گەرمیان:17 پلەى سیلیزى