ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتدراوە بە 179 پڕۆژەی وەبەرهێنان

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ساڵی 2024 بەشێوەیەكی گشتی 179 پڕۆژە لە هەرێمی كوردستان مۆڵەتیان وەرگرتووە، زۆرینەی پڕۆژەكانیش لە هەولێر بووە.

دەستەی وەبەرهێنان بۆ ئاماری ساڵی 2024 رایگەیاند: 179 پڕۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە کە زۆرترینیان کەوتوونەتە پارێزگای هەولێرەوە.

راشیگەیاند: پڕۆژەكانی شاری هەولێر بە بەهای 2 ملیار و 173 ملیۆن و 27 هەزار و 50 دۆلاری ئەمەریكی بووە.

هەروەها رایگەیاند: کەمترین رێژەی وەبەرهێنانیش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووە بە سێ پڕۆژە بە بەهای 26 ملیۆن و 281 هەزار و 506 دۆلار.

دەستەی وەبەرهێنانی كۆی پڕۆژەكانی ساڵی 2024 لە هەرێمی كوردستان بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-

پارێزگای هەولێر 71 پڕۆژە.

پارێزگای دهۆك 36 پڕۆژە

پارێزگای سلێمانی 29 پڕۆژە

ئیدارەی گەرمیان 17 پڕۆژە

ئیدارەی ڕاپەڕین 13 پڕۆژە

ئیدارەی زاخۆ 10 پڕۆژە

ئیدارەی سۆران 3 پڕۆژە‎