دوێنێ و ئەمڕۆ هەزار و 77 کەس سەردانی هەردوو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای هەولێریان کردووە، بەڵام زۆرترینییان سەردانی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتییان کردووە، کە ژمارەیان 777 نەخۆش بووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی تایبەت دەست ماڵپەڕی کوردستان 24کەوتووە، دوێنێ 31ی کانوونی یەکەمی 2024 تاوەکوو کاتژمێر سێی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی کانوونی دووەمی 2025، 300 کەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێریان کردووە، زۆرترینیان ئازاری هەناویان هەبووە، کە ژمارەیان 70 کەس بوونە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکانی هەردوو نەخۆشخانەکە، قوربانیانی ڕووداوی هاتوچۆ بە پلەی دووەم دێت کە 35 کەس بوون. سێ کەسیش بەهۆی لێدانی تەزووی کارەباوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
ئامارەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتیی هەولێریش بەم شێوەیە:
سەردانی پزیشکی ڕاوێژکاریی: 588 کەس
پێوەدانی مار و دوپشک: یەک کەس
نەشتەرگەری: چوار کەس
بەربوونەوە: نۆ کەس
ڕووداوەکانی دیکە: 25 کەس
ڕووداوی هاتوچۆ: 15 کەس
مردن: سێ کەس
مانەوە لە نەخۆشخانە: 132 کەس