پارێزگاری هەولێر … خەڵاتی بەسەر ئەو منداڵانە دابەشکرد، کە ئەمرۆ لە دایکبوون

 

ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 1.1.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری دکتۆر دلۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، نەخۆشخانەی لەدایکبوونی بەسەرکردەوەو لەلایەن دکتۆرە شادان حەیدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون و پزیشک و پەرستاران پێشوازی کرا …
لەو بەسەرکردنەوەیەدا ئاماری منداڵانی لە دایکبووی ساڵی پارو ئەمساڵی 2025 خرایە روو کە تاوەکو 12 نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە گەیشتە 31 منداڵ لە کورو کچان، کە بەشێوەی سروشتی و نەشتەگەری لەداکبوون.
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ ئاراستەی ئامادەبووان بە تایبەتی ئەو دایکانەی لە ساڵی نوێدا وچەیان ناوەتەوە کرد، هاوکات دەستخۆشی لە ستافی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان کرد، کە ماندوو نەناسانە شەونخونی دەکەن لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە دایکان و منداڵان، هەر بەو بۆنەیەوە پارێزگاری هەولێر وێرای هیوای تەندورستی باش بۆ کۆرپەکان و دایکانیان، دیاری تایبەتی بەسەر دایکاندا دابەشکرد …