نێچیرڤان بارزانی: بە ڕووداوی تێكشكاندنی فڕۆكەكەی ئەمەریکا خەمبار بووم

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە رووداوەكەی ئەمڕۆی پێكدادانی فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر و هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە واشنتن رایگەیاند كە “بە رووداوەكە خەمبار بوو”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر و هێلیكۆپتەرێكی سەربازی لە نزیك فڕۆكەخانەی رۆناڵد ریگن لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریكا پێكیان دادا و بەهۆیەوە 67 سەرنشین لەنێو هەردوو فڕۆكەكە گیانیان لەدەست دا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند “لە ناخەوە بە تێكشكاندنی تراژیدی فڕۆكەكەكەی واشنتن خەمبار بووم”.

راشیگەیاند “لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ماڵبات و خۆشەویستانی ئەو كەسانە دەكەم كە بەهۆی ئەم رووداوە ناخهەژێنە زیانیان بەركەوتووە”

Screenshot