دژەتیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد كە ئەم ئێوارەیە درۆنێكی بۆمبڕێژكراو ئاراستەی كەمپی ئاوارەكانی رۆژهەڵات لە چیای كۆڕەك كراوە، بەڵام ئامانجەكەی نەپێكاوە.
دژەتیرۆر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 17:40 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر”.
بڵاویشی كردەوە “درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکا و تێکشکا و کەوتە خوارەوە”.
دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەش دا كە كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.