بە مەبەستى پتەوکردنى پەیوەندییەکان لە بوارەکانى میدیایی، کولتوورى، فەرهەنگى و ئەکادیمى، لە فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسى فهرمانگهى پەیوەندییەکانى دەرەوە و د. جوتیار عادل، سەرۆکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى و مهحموود فاروق عامر، کونسولى گشتيى میسڕ لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکە د. جوتیار عادل باسى لە پەیوەنديى دێرینى هەردوو گەلى کوردستان و میسڕ کرد، لەگەڵ ئاماژەدان بە پەیوەنديى سیاسيى ساڵانى شەست. سهرۆكى فهرمانگى ميديا و زانيارى گوتى: پێگەى کۆمارى میسڕى عەرەبى لە ناوچەکە و جیهان جێگەى بایەخە، جگە لە ڕۆڵى ئهو وڵاته لە بوارى جیۆپۆلەتیک، سیاسى و ئابوورى، هەمیشە ناوەندێکى بەهێزى فیکر و هونەر و داهێنان بووە. بۆیە وەک هەرێمى کوردستان دەخوازین پەیوەندییەکانمان لە بوارى ئاڵوگۆڕى میدیایی و پەیوەندى نێوان ڕۆژنامەوان و نووسەر و ئەدیبان پتەوتر بکەین و سوود لە ئەزموونى وڵاتێکى پێشکەوتووى وەک میسڕ وەربگرین. هیوادارین هانى دامەزراوە میدیاییەکانى وڵاتەکەتان بدەن تا لە نزیکەوە لە سیاسەت و تێڕوانین و دەرفەتى کار و وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان ئاگهدار بن.
دواتر بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه باسى لە سیاسەتى حکومەتى هەرێم کرد بۆ پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و عەرەبی و جیهان. سهفين دزهيى گوتى: مایەى خۆشحاڵیيە چەندین وڵاتى عەرەبى نێردەى دیپلۆماسیيان لەسەر ئاستى باڵا لە هەرێمى کوردستان هەیە و کۆمارى میسڕى عەرەبیش هەر زوو نوێنەرایەتيى خۆى لە هەرێمى كوردستان کردەوە. ئێمە بە سوودوەرگرتن لەو مێژووە دوورودرێژەى هەمان بووە لەگەڵ کۆمارى میسڕى عەرەبى، ئەمڕۆ دەتوانین ئاستى پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانى سیاسى، دیپلۆماسى، ئابوورى و بازرگانى زیاتر بەرەوپێش ببەین.
بهرپرسى فهرمانگهى پهيوهندييهكانى دهرهوه ههروهها گوتى چالاکيى وەرزشى، ڕۆشنبیرى و بازرگانى دەستپێکى ئەو پەیوەندییانە بوون و بەهیواین لەسەر ئاستى باڵا بەرپرسان و شاندى فەرمى سەردانى یەکتر بکەن. وەک فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ئامادەى هەماهەنگیين لەپێناو پێشخستنى ئەو پەیوەندییانە.
پاشان کونسولى گشتيى میسڕ لە هەرێمى کوردستان خۆشحاڵيى خۆى بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دووپات کردەوە و پوختەیەکى لەسەر تێڕوانینى وڵاتەکەى بۆ پەرەپێدانى پەیوەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و تەواوى عێراق خستەڕوو و گوتى: ئەو خواست و سەرنجانە بەهەند هەڵدەگرین و کارى لەسەر دەکەین. بەو هیوایەى بتوانین بەیەکەوە ئاستى پەیوەندییەکانمان لە سەرجەم بوارەکان بگەیەنینە قۆناغێکى پێشکەوتووتر.