بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی پێشبینییەکان، کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-01-2025، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش، لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ چوارشەممە، 29-01-2025، نزیک دەبنەوە.
لەبارەی کەشی سبەینێ هەینیش، 31-01-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ئێوارە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. ئاماژە بەوەش کراوە، پلەکانی گەرما، لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، نزیک دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 16پلەى سیلیزى.
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى.
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى.
زاخۆ: 18 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى.
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى.
سۆران: 15 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى.