ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق، ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سووريا و ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييهوه.
له ديدارهكهدا دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تيمه‌كانى هه‌ردوولايان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن و ده‌ستوور.
هه‌ردوولا بيروبۆچوونيان ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى و پرسى كورد له‌و وڵاتە تاوتوێ كرد، له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له گرنگيى تهبايى و يهكدهنگيى كورد و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته جياجیاكان له سوورياى نوێ‌دا كرده‌وه.
گرنگیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.