دیوانی وەقفی سوننی بەفەرمی رۆژی هەینی داهاتووی وەك یەكەم رۆژی مانگی شەعبان دیاری كرد، بەمەش یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزیش دەكەوێتە سەرەتای مانگی ئادارەوە.
دیوانی وەقفی سوننی ئەمڕۆ چواشەممە رایگەیاند: دووسبەی هەینی رێكەوتی 31/1/2025 یەكەم رۆژی مانگی شەعبان دەبێت بۆ ساڵی 1446ی كۆچی.
سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقی رایگەیاند: بە دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی شەعبان، یەكەم رۆژی مانگی دواتریش كە مانگی رەمەزانی پیرۆزە دەردەكەوێت.
راشیگەیاند: كەواتە رۆژی 1ی ئادار (مانگی سێ) یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.