پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی1ی2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 30ی1ی2025، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى