چواس خالید – هەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ زیادتر سه‌وزكردنی هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێری پایته‌خت كاركردن بۆ زیادتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی به‌رده‌وامه، به‌جۆرێك له كاتی ناشتن و چاندندا، به ملیۆنان نه‌مام و دار ده‌چێندرێت و ڕێژه‌كه‌ی بۆ ٢٠% به‌رزكراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و ڕۆنان و بنیاتنانی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كار له‌سەر سه‌وزكردنی هه‌رێمه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌ولێری پایته‌خت كه به‌هۆی چه‌ندان هۆكاره‌وه هه‌واو ژینگه‌كه‌ی به‌ره‌و پیسی زیادتر ده‌چوو، دوای داخستنی پاڵاوگه‌كان و دانانی فلته‌ر بۆ كارگه‌پیشه‌سازییه‌كان و مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی پلانی سه‌وزكردنی شاره‌كه.
له یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانی زیادتركردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی دا، ئێستا تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان ده‌ستیانكردووه به ڕێكخستنه‌وه و چاككردنی سه‌وزایی و ته‌قلیم و بژاركردن و چاككردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئاودانی پاركه‌كانی كوردستانی نوێ و ئاینده و هه‌ڵوێست و ئه‌رخه‌وان و لاكانی شه‌قامه‌كانی به‌حركه‌ی كۆن و دوورگه ناوه‌ندییه‌كان و باخچه‌ی نێو گه‌ڕه‌كه‌كان.
هه‌ر له لایه‌ن تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان، له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستكراوه به چاندنی سێ سه‌د گوڵی بیبی ڕۆز و گوڵی باغ له ناوه‌ندی شه‌قامه‌كان و شوێنه گشتیه‌كان.
وه‌ك قۆناغی سێیه‌م چاندنی فریزی فه‌ڕش به درێژایی سێ هه‌زار مه‌تر دووجا فریز له دوورگه‌ی ناوه‌ندی شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – پیرمام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاندنی دوو سه‌د و په‌نجا داری به‌رز.
ئه‌وانه ته‌نیا له مانگێكی سه‌ره‌تای ساڵدا كراون و به مه‌به‌ستی زیادتركردنی ڕێژه‌یی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان و ڕێگریكردن له پیسبوونی ژینگه‌كه‌ی، به‌پێی ئاماری به‌رده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له ساڵی ٢٠٢٤دا زیادتر له سه‌د و سی و یه‌ك هه‌زار دار و زیادتر له شه‌ست و پێنج هه‌زار گوڵی جۆراوجۆر له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر چێندراون و ڕێژه‌ی سه‌وزایی ٢٠%ی تێپه‌ڕاندووه و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رزتریش بكرێته‌وه.
ئه‌و ژماره‌یه‌ی داچاندن له‌لایه‌ن هه‌ر سێ نه‌مامگه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێری سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، به‌رهه‌مهێندراون و له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه له شوێنه پێویسته‌كانی شاری هه‌ولێر چێندراون.
جیا له‌وانه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پار هه‌ڵمه‌تی چاندنی ملیۆنێك دار به‌ڕووی له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند، دار به‌ڕوو كه یه‌كێكه له‌و ڕووه‌كانه‌ی توانایه‌كی به‌رزی له پاككردنه‌وه‌ی ئاو و هه‌واو خاكدا هه‌یه و به‌هۆی ڕه‌گداكوتانی قوڵییه‌وه، پته‌وی خاك ده‌پارێزێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی خۆراكی باڵنده‌كانه و ته‌مه‌نیشی درێژه، كه هه‌ندێ جۆری دوو هه‌زار ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه، له شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد، كه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار پشتیوانی و سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه‌كه ده‌كات، كه ده‌كرێت هۆكارێك بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
له‌م پڕۆژه‌یه‌دا تۆوی دار به‌ڕووه‌كان له چیاكانی كوردستانه‌وه هێندران و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی داچێندران و به‌چاودێرییه‌وه گه‌وره‌ده‌كرێن، تا به‌رانبه‌ر گه‌رمی و كه‌م ئاوی خۆڕاگر بن، دار به‌ڕووه‌كان به سیسته‌می ڕیسایكلین ئاو ده‌درێن و بۆ ئه‌مه‌ش ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌كار ده‌هێندرێته‌وه و بۆ كاره‌بای پڕۆژه‌كه‌ش سود له تیشكی خۆر وه‌رگیراوه.
ساڵانێكه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی و وشكه ساڵی به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان هه‌یه و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی دانیشتن و گفتوگۆ و توێژینه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كراوه، یه‌كێك له چاره‌سه‌رییه‌كان زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزاییه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جیا له بنیاتنان و ڕۆنان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانه كار له سه‌وزكردن و فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی پاك و ته‌ندروست بۆ دانیشتوانی ده‌كات، به پڕۆژه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی ژینگه‌یی، ملیۆنان نه‌مامی له خاكه‌كه‌یدا ناشتووه و ساڵانه له وه‌رزه‌كانی تایبه‌ت به چاندن، هه‌زاران و ملیۆنان نه‌مام ده‌نێژێت.