سێشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کەوا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کەسێک هەڵساوە بە دزینی سندوقی خێرخوازیی نەخۆشانی تالاسیمیا، دەستبەجێ تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەدا، تیمەکانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کەمدا ئەو تۆمەتبارەی کەوا هەڵسابوو بە دزینی سندوقەکە دەستگیر بکەن.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەڵێت: ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر بەپێی ماددەی (446)ی.س ڕاگیراوە.