ئەمشەو لە هەولێر چەند كامێرایەكی دیكەی تۆماركردنی سەرپێچی دەكەونە كار

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران بڵاوی كردەوە “ئەمشەو دوای کاتژمێر 12:00 کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لەم چوارڕیانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەونە کار”.

بڵاویشی كردەوە “كاركردنی كامێراكان بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) دەبێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ تاوەکو ڕێکەوتی 7/2/2025، لە دوای ئەم رێكەوتەوە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەکرێن.

كامێرا نوێیەكان بەشێوەیەكی گشتی ئەم سەرپێچییانەی خوارەوە تۆمار دەکەن:-

1/ نەوەستان لە گلۆپی سووری ترافیکلایت.

2/ لێخوڕین بە خێرای زیاتر لەو خێراییەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە تڕافیکلایت لەو کاتەی گلوپی تڕافیکلایت سەوزە.

3/ زیاتر هاتەنە پێش و تێپەراندنی هێلی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە گلوپی تڕافیکلایت سوورە .

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد پابەندی ڕێنمایەکان بن بۆ ئەوەی دووربن لە سزای پێبژاردن.

وێنە: شوێنی كامێرا نوێیەكانی تۆماركردنی سەرپێچی لە شاری هەولێر: