ئەمڕۆ سێشەممە 2025.1.28، بە ئامادەبوونى د. ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانى، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى و سەرۆکى زانکۆکانى سەڵاحەدین و تیشک و ژمارەیەکى تر لە توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆران و مامۆستایان و قوتابیان، لە هۆڵى کۆجەر بیرکارى سەنتەری رۆشنبیری و کلتووری زانکۆی سەڵاحەدین، لەژێر دروشمى ” بیرکردنەوەی زیرەکی دەستکرد لەگەڵ زانستی پێشکەوتوو بۆ داهێنانی جیهانی” حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی و وزە و ژینگەی ئەپڵاید (ICASEE-2025) بە هاوبەشی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک و کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین سازکرا.
تێیدا، چەندین زانیاى و پرس و بابەتى جیاجیا سەبارەت بە داهێنانى زانستى وزە، و ژینگەیی زیرەکی دەستکرد لەگەڵ زانستی پێشکەوتوو و داهێنانی جیهانی لەلایەن توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆران پێشکەش کرا.