وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی لەبارەی سیمیناری وەرگرتنی نازناوی زانستییەوە دەکرد و دەڵێت: ئەنجامدانى سیمینارەکە تاوەکوو دووجار ڕێگەپێدراو دەبێت.
یەکشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئەنجامدانی سیمیناری توێژینەوەی زانستی، بڕیارێکی دەرکرد کە لە چوار خاڵ پێکهاتووە.
لە بڕیارەکەی وەزارەتدا هاتووە، ئەنجامدانى سیمینارى وەرگرتنى نازناوى زانـستى تاوەکو دووجار ڕێگەپێدراو دەبێت، هەروەها ماوەى نێوان هەردوو سیمینارەکە لە دوو مانگ کەمتر نەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کرد، لە حاڵەتى دەرنەچوون لە سیمینارى نازناوى زانستى بۆ دوو جار، پێویستە خوازیار 2 بۆ 3 مۆدیۆڵى پێداگۆجى وەربگرێت کە لەلایەن لێژنەى تاقیکردنەوەى سیمینار بۆى دیارى دەکرێت.
لە خاڵی کۆتایی بڕیارەکەی وەزارەتدا هاتووە، لە حاڵەتى دەرنەچوون لە سیمینارى نازناوى زانستى بۆ سێ جار، پێویستە خوازیار خولى ڕاهێنانى پێداگۆجى بە تەواویى وەربگرێت یان خولەکە دووبارە بکاتەوە بۆ سەرجەم مۆدیۆڵەکان.