پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە بەتۆمەتی ئەوەی لە قەزای خەبات پارە و زێڕیان دزیوە.
یەکشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: دوو تۆمەتباری بەناوەکانی (ع. ع. ح) و (ش. ع. ح) بە تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد، بەپێی ڕاگەیاندراوی پۆلیس:” تۆمەتبارەکان لە سنووری قەزای خەبات دوو تاوانی دزیکردنیان کردووە، بەشێوەیەک لەلایەک بڕی هەشتا ملیۆن دینار و 28 هەزار دۆلار و دەمانچەیەک و بڕێک پارەی ئێرانییان دزیووە، لەلایەکی دیکەش بڕی 750 هەزار دینار و 450 دۆلار و بڕێک زێڕیان دزیووە.، دەشڵێت: لە ئێستادا تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون.